گه‌شتی فه‌رهه‌نگخانه‌ی رانیه بۆ شاری دهۆک
له به‌رواری 24/6/2008 فه‌رهه‌نگخانه‌ی رانیه گه‌شتێکی رێکخست بۆ شاری دهۆک که له (33) که‌س پیکهاتبوو،به‌مه‌به‌ستی سازادانی ئاهه‌نگێکی موزیکی بۆ گروپێکی فه‌رهه‌نگخانه و کردنه‌وه‌ی پێشانگایه‌کی شیوه‌کاری بۆ هونه‌رمه‌ند (رێباز قادر) که له (30) کاری پێکهاتبووله‌گه‌ڵ پێشانگایه‌کی فۆتۆگرافی بۆ فۆتۆ گرافه‌ر (ره‌وشت توانا) که (21) فۆتۆی گرتبۆ خۆ ، له‌م سه‌ردانه چه‌ند پارچه موزیکێکی جیهانی که له لایه‌ن مامۆستا (باسم)ه‌وه ئاماده‌کرابوو هه‌روه‌هاچه‌ند پارچه موزیکێکی فۆلکلۆری کوردی که له‌لایه‌ن (رۆژگار شێخه)ه‌وه ئاماده‌کرابوو پیشکه‌شکرا له رۆژی 25/6/2008 . جگه له‌وه‌ی که سه‌ردانه‌که چه‌ند ئامانجێکی تری گرتبۆ خۆ که ئه‌ویش سه‌ردانی چه‌ند شوێنێکی مێژووی ئه‌و شاره‌بوو له‌وانه شوێنه‌واری مێژووی ئه‌شکه‌وتی (چارستین) بوو، که مێژوویه‌کی درێژی هه‌یه باس له بوونی شارستانیه‌تی کی کۆن ده‌کات له کوردستان، هه‌روه‌ها سه‌ردانی چه‌ند شوێنیکی تری تازه و خۆش بۆ وه‌رگرتنی پشوو، هه‌موو ئه‌م کارانه‌ش به‌هاوکاری فه‌رهه‌نگخانه‌ی دهۆک رێکخرابوو که جێگای رێز و پێزانینه.
No comments:
Post a Comment