Sunday, July 13, 2008

ره‌وشت توانا و دۆزه‌خی په‌پوله‌کان



ره‌وشت توانا و دۆزه‌خی په‌پوله‌کان

ئیواره‌ی 12.13/7/2008 فه‌رهه‌نگخانه‌ی رانیه‌ پێشانگای دۆزه‌خی په‌پوله‌کان بۆ فۆتۆگرافه‌ر (ره‌وشت توانا) کردوه‌ له‌ ژێر ناونیشانی (دۆزه‌خی په‌پوله‌کان) که‌ چه‌ند کارێکی هونه‌ری گرتبۆ خۆ، ئه‌وه‌ جێگای باسه‌ پێشانگایه‌که‌ له‌ کاتی ئیواره‌ له‌ سه‌ر یه‌کێک له‌ شه‌قامه‌کانی شار و له‌سه‌ر رێی رێبواران کرابۆ.

Friday, July 4, 2008








گه‌شتی فه‌رهه‌نگخانه‌ی رانیه‌ بۆ شاری دهۆک

له‌ به‌رواری 24/6/2008 فه‌رهه‌نگخانه‌ی رانیه‌ گه‌شتێکی رێکخست بۆ شاری دهۆک که‌ له‌ (33) که‌س پیکهاتبوو،به‌مه‌به‌ستی سازادانی ئاهه‌نگێکی موزیکی بۆ گروپێکی فه‌رهه‌نگخانه‌ و کردنه‌وه‌ی پێشانگایه‌کی شیوه‌کاری بۆ هونه‌رمه‌ند (رێباز قادر) که‌ له‌ (30) کاری پێکهاتبووله‌گه‌ڵ پێشانگایه‌کی فۆتۆگرافی بۆ فۆتۆ گرافه‌ر (ره‌وشت توانا) که‌ ‌ (21) فۆتۆی گرتبۆ خۆ ، له‌م سه‌ردانه‌ چه‌ند پارچه‌ موزیکێکی جیهانی که‌ له‌ لایه‌ن مامۆستا (باسم)ه‌وه‌ ئاماده‌کرابوو هه‌روه‌هاچه‌ند پارچه‌ موزیکێکی فۆلکلۆری کوردی که‌ له‌لایه‌ن (رۆژگار شێخه‌)ه‌وه‌ ئاماده‌کرابوو پیشکه‌شکرا له‌ رۆژی 25/6/2008 . جگه‌ له‌وه‌ی که‌ سه‌ردانه‌که‌ چه‌ند ئامانجێکی تری گرتبۆ خۆ که‌ ئه‌ویش سه‌ردانی چه‌ند شوێنێکی مێژووی ئه‌و شاره‌بوو له‌وانه‌ شوێنه‌واری مێژووی ئه‌شکه‌وتی (چارستین) بوو، که‌ مێژوویه‌کی درێژی هه‌یه‌ باس له‌ بوونی شارستانیه‌تی کی کۆن ده‌کات له‌ کوردستان، هه‌روه‌ها سه‌ردانی چه‌ند شوێنیکی تری تازه‌ و خۆش بۆ وه‌رگرتنی پشوو، هه‌موو ئه‌م کارانه‌ش به‌هاوکاری فه‌رهه‌نگخانه‌ی دهۆک رێکخرابوو که‌ جێگای رێز و پێزانینه‌.








به‌ستنی کۆرێک له‌ فه‌رهه‌نگخانه‌ی رانیه‌ بۆ مامۆستا و روناکبیر (شیرزاد حسن)

له‌ به‌رواری 3.7.2008 له‌ شاری رانیه‌ له‌ هۆڵی 5/ ئازار به‌ ئاماده‌بوونی سه‌دان که‌س کۆرێکی کراوه‌ بۆ مامۆستا شیرزاد حسن به‌رێوه‌ چووه‌ که‌ له‌سه‌ر بانگهێشتی فه‌رهه‌نگخانه‌ی رانیه‌ بانگهێشتکرا بوو، ئه‌وه‌ی جێگای باسه‌ کۆرکه‌ نزیک به‌ (3)کاتژمێری خایاند جێگای ره‌زامه‌ندی زۆری ئاماده‌بووان